Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:34

‌یه‌په‌گه‌ چەند ناوچه‌یەکی له‌ عفرین کۆنتڕۆڵ کرده‌وه‌

گوندەكانی ناحیەی (بلبل- زعریە)
کوردستان TV
#12
100%


یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) توانیویانە گوندەكانی ناحیەی (بلبل- زعریە) لە سنووری كانتۆنی عفرین كۆنتڕۆڵ بكه‌نەوە.


سایتی RTی روسیا رایگەیاندووە، كە یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) توانیویانە گوندەكانی ناحیەی (بلبل- زعریە) لە سنووری كانتۆنی عفرین كۆنتڕۆڵ بكه‌نەوە، كە پێشتر به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیاوه‌ پاشه‌كشه‌یان لێی كردبوو.

سایته‌كه‌ له‌ زاری په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، (یەپەگە) توانیویانە گوندەكانی ناحیەی (بلبل- زعریە) لە سنووری كانتۆنی عفرین كۆنتڕۆڵ بكه‌نەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە سوپای توركیا لە چەند قۆڵێكەوە بنكە و بارەگاكانی یەپەگەی بۆردوومانكردووە، لەبەرانبەریشدا شەڕڤانان بەسەختی ناوەندێكی سەرەكی سوپای توركیایان بۆردوومانكرد.

هاوكات نیاز حامید، چالاكوانی مەدەنی و چاودێری سیاسی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "تەواوی بەرزایی پارسیای خاتونێ (قەستەل جندۆ) كە بەشێكی كەمی لەدەست ئاكەپە بوو، ئه‌مشەو لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتی هێزەكانی سوریای دیموكراسیدا، ئازاد كرا، تەرمی دەیان چه‌كداری ئەلقاعیدە و سەربازی تورك لەدوای خۆیاندا بەجێهێشتووە.

ماوەی دوو هەفتەیە سوپای توركیا و چه‌كدارانی سوپای سوریای ئازاد كه‌ هاوسۆزن له‌گه‌ڵی، ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان كردوه‌ته‌ سه‌ر عفرین و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرش و په‌لاماره‌كانی.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.