سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانی دەركردوە بۆ تەرخان كردنی بودجەی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان.
ئەمرۆ شەممە 3-2-2018 كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بڵاویكردەوە سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانی دەركردوە بۆ تەرخان كردنی بودجەی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان.
ریاز بەدران سەرۆكی كارگێری هەڵبژاردنەكان لە كۆمسیۆنی باڵا لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانی داوەتە وەزارەتی دارایی عیراق بودجەی پێویست لە بودجەی بەردەستی ئەژماری كۆمسیۆن خەرج بكات بۆ پشتیوانیكردنی دارایی پرۆسەی هەڵبژرادنەكانی داهاتوو.
بەگۆێرەی راگەیاندراوەكە ئەو بودجەیە لەسەر بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2018 ئەژماردەكرێت .
باسی لەوەشكرد كۆمسیۆن لەو پەڕی ئامادەباشیدایە تا هەڵبژاردنەكان لە وادەی دیاری كراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت كە دەكەوێتە رۆژی 12-5-2018 گوتیشی ئامادەكاریەكان گەیشتونەتە قۆناغی پێشكەوتوو.
هەر لە راگەیاندراوەكەدا كۆمسیۆن داوای لە فراكسیۆن و لایەنەكان كردوە لیستی ناوی كاندیدەكانیان ڕەوانە بكەن لە وادەی دیاری كراو كە لە رۆژی 10-2-2018كۆتایی پێدێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.