Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 08:25

ئاریاس بۆ رۆژی خۆشه‌ویستی کلیپێکی ئاماده‌یه‌

رۆژی ڤالانتاین ده‌كه‌وێته‌ رێكه‌وتی 14 ی شوبات له‌ هه‌موو ساڵێكدا
کوردستان TV
100%

 
گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " ئاریاس جه‌وان " كلیپێكی تازه‌ی ئاماده‌یه‌ و له‌ رۆژی ڤاڵانتاین " رۆژی خۆشه‌ویستی " بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا  گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ كلیپه‌ نوێیه‌كه‌ی خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌ و ئاماژه‌ی  به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ته‌نها چه‌ند رۆژێك پێش ڤاڵانتاین ئه‌و كلیپه‌ نوێیه‌ی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئاریاس جه‌وان گۆرانیبێژێكی ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ ، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی ئاماده‌كردووه‌ و بڵاویكردۆته‌وه‌ .

جێی باسه‌ ،  رۆژی ڤالانتاین ده‌كه‌وێته‌ رێكه‌وتی 14 ی شوبات له‌ هه‌موو ساڵێكدا .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.