Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 08:27

میران گۆرانییه‌کی نوێی ئاماده‌یه‌

گۆرانی خۆشم ده‌وێی زیاتر له‌ 5 ملیۆن بینه‌ری هه‌بوو
کوردستان TV
100%


گۆرانی " شه‌وت شاد بێت " تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ری گۆرانیبێژ " میران عه‌لی " ه‌ كه‌ به‌م نزیكانه‌ له‌ شاری سلێمانی كاری كلیپی بۆ ده‌كرێت و بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

گۆرانیبێژ " میران عه‌لی " له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام  له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا به‌شێك له‌ گۆرانییه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ خۆی تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌ و هه‌ر خۆشی ئاوازه‌كه‌ی داناوه‌ ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ گۆرانییه‌كه‌ی تۆمار كراوه‌ و كاتی تۆماركردنی گۆرانییه‌كه‌شی بۆ هه‌وادارانی دیاركردووه‌ .

جێی باسه‌ " میران " دوایین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ بریتیبوو له‌ گۆرانییه‌ك به‌ ناوی " خۆشم ده‌وێی "  له‌ ساڵی رابردوو بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 5 ملیۆن بینه‌ری هه‌بوو .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.