Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 10:32

40 هه‌زار دۆلار له‌ نووسینگه‌یه‌کی ئاڵوگۆری دراو دزرا

چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون
کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به‌ ده‌مانجه‌ی بێ ده‌نگ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر نووسینگه‌ی ئاڵوگۆری دراوو 40 هه‌زار له‌ خاوه‌ن نووسینگه‌كه‌ ده‌دزن.

به‌ پێی سه‌چاوه‌یه‌كی پۆلیسی به‌غدا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له‌ باشووری به‌غدای پایته‌خت هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر نووسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆری دراو و 40 هه‌زار دۆلاریان دزیوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ چوار ده‌فته‌ر دۆلار.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ره‌تا چه‌كداره‌كان خاوه‌ن نووسنگه‌كه‌یان به‌ ده‌مانچه‌ی بێ ده‌نگ بریندار كردووه‌و پاشان ئه‌و بڕه‌ پاره‌یان دزیوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه‌ كه‌ دوای هه‌ڵكوتانه‌كه‌ ،چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش دۆسیه‌یان بۆ رووداوه‌كه‌ كردۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌رییه‌ نیوز

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.