Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:05

وه‌زیرێکى به‌ریتانى له‌سه‌ر بابه‌تێکى زۆر ئاسایی ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه‌

بەڵام سەرۆك وەزیران رەتی كردەوە
کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی دوێنێ له‌ وته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، وه‌زیرێكی ئەو وڵاتە بەهۆی ئەوەی چەند خولەكێك دواكەوتبوو، پرسیاری پەرلەمانتارێكی بەسەردا تێپەڕیبوو، دەمودەست دەست لەكار كێشانەوەی لە پۆستی وەزارەت راگەیاند، بەڵام سەرۆك وەزیران رەتی كردەوە.

لۆرد مایكل مایتس وەزیری پەرەپێدانی نێودەوڵەتی بەریتانیا له‌ وته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، بڕیاری وازهێنانی خۆی راگه‌یاند و گوتی شەرمەزارم كە له‌ واده‌ی دیاریكراودا ئاماده‌ نه‌بووم و نه‌متوانی وه‌ڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێك بده‌مه‌وه‌، بۆیه‌ لێره‌ پێتان ده‌ڵێم كه‌ من واز له‌ كاره‌كه‌م ده‌هێنم ده‌ست له‌ كار ده‌كێشمه‌وه‌.

لەبەرئەوەی وازهێنانی وه‌زیره‌كە لەسەر بابەتێكی گەورە نەبوو، پەرلەمانتارەكان تووشی شۆك بوون، دواتر راگەیەندرا كە تیریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بڕیاری دەست لەكار كێشانەوەی وەزیرەكەی قبووڵ نەكردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.