Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 06:42

هەزاران کەس لە عەفرین دژی هێرشی تورکیا رژانە سه‌ر شەقامەکان

جەختیان لە خۆڕاگری و وەڵامدانەوەی هێرشەکانی تورکیا کردەوە
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یەکشەممە 4-2-2017، به‌ درووشمی "به‌ ئیراده‌ی گه‌ل هێرشه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین تێک ده‌شكێنین، بژی به‌رخۆدانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌، بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین" هەزاران دانیشتووی شارى عەفرین رێپێوانێکیان رێکخست و جەختیان لە خۆڕاگری و وەڵامدانەوەی هێرشەکانی تورکیا کردەوە.

رێپێوانه‌كه‌ له‌ مه‌یدانی نه‌ورۆز ده‌ستیپێكردو تاوەکو به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی دێرسم به‌رده‌وام بوو، له‌وێ گردبوونەوەیەکی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ گردبوونەوەکەدا ره‌خنه‌ له‌ بێده‌نگیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رووسیا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا گیرا.

خۆپیشاندانی خەڵکی عەفرین، لە فولکەی نەورۆز، لە ناوەندی شار دەستیپێکرد بۆ بەردەم نەخۆشخانەی دێرسیم. 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.