Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:58

تاوانباری هێرشه‌ خوێناوییه‌کانی پاریس له‌ به‌لجیکا دادگایی ده‌کرێت

بڕیاریشه‌ 200 ئه‌فسه‌ری پۆلیس پارێزگاریی له‌ بینای ئه‌و دادگایه‌ بكه‌ن
تاوانباری هێرشه‌ خوێناوییه‌كانی پاریس له‌ به‌لجیكا دادگایی ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌لام كه‌ ته‌نیا تۆمه‌تباری به‌جێماو له‌ هێرشبه‌رانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پاریسه‌، چوار مانگ دوای هێرشه‌كه‌ ده‌ستگیركرا و نه‌ك به‌ هۆی هێرشه‌كه‌ی پاریس، به‌ڵكو به‌ هۆی شه‌ڕی چه‌كدارانه‌ له‌كاتی راكردن له‌ به‌رامبه‌ر پۆلیسدا له‌ به‌لجیكا دادگایی ده‌كرێت.

داواكاری گشتی فه‌ڕه‌نسا بڕوای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌لامی ته‌مه‌ن 28 ساڵان رۆڵێكی سه‌ره‌كیی له‌ هێرشه‌كانی پاریسدا هه‌بووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هاوكاری له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌ران نه‌كردووه‌ له‌ پێدانی زانیاریی.

هه‌روه‌ها ته‌نیا تۆمه‌تباری به‌جێماو له‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی ساڵی 2015ـی پاریس به‌ زیاترین رێكاری ئه‌منییه‌وه‌ له‌ به‌لجیكا دادگایی ده‌كرێت.

پێشبینی ده‌كرێت كه‌ ئه‌م تۆمه‌تباره‌ زووتر له‌ ساڵی 2020 له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی له‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا دادگایی نه‌كرێت.

له‌و دادگایه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت سه‌ڵاح و تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ به‌ناوی سوفیان عه‌یاری به‌ تاوانی هه‌ڵگرتنی چه‌كی نایاسایی و هه‌وڵ بۆ كوشتنی ئه‌فسه‌رانی پۆلیس دادگایی ده‌كرێن.

ئه‌م دوو تۆمه‌تباره‌ ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌یان له‌سه‌ر بسه‌لمێت، ئه‌وا به‌لایه‌نی زۆره‌ تا 40 ساڵ سزای زیندانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت.

بڕیاریشه‌ 200 ئه‌فسه‌ری پۆلیس پارێزگاریی له‌ بینای ئه‌و دادگایه‌ بكه‌ن كه‌ سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌لام تیایدا دادگایی ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.