له دوای سه‌ركه‌وتنه به‌رچاوه‌كه‌ی پڕۆگرامی (به‌زمی به‌زم) و ماوه‌یه‌كی زۆر دووركه‌وتنه‌وه له پڕۆگرامه كۆمێدییهكان، ئێستا (بارزان سنجاوی) ده‌رهێنه‌ر، سه‌رگه‌رمی مه‌شقه بۆ پڕۆگرامێكی نوێ به ناوی (كه‌نین شۆ ).
بارزان سنجاوی: كه‌نین شۆ پڕۆگرامێكی تازه‌ی كۆمیدییه، ماوه‌ی شه‌ش مانگه ئاماده‌كاری بۆ ده‌كه‌ین، ئامانجیشمان بۆ پێكه‌نین و دڵخۆشكردنی هاووڵاتییانه.
بارزان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه پرۆگرامه‌كه ئه‌مجاره‌یان به ستایل و ناوهڕۆك ته‌واو جیاوازه، به‌پێی شێوازی پڕۆگرامه‌كه كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری به‌توانا له هه‌ولێر و سلێمانی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن ، به‌و ھیوایه‌ین كه پرۆگرامه‌كه‌مان بتوانێت جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی بینه‌رانمان بێت.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.