Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 10:36

هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان دیاریکرا

پەرلەمانی عێراق بڕیاری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانیدا
ئه‌شواق جاف: په‌رله‌مان ئیراده‌ی نییه‌ مافی گه‌لی كورد بدات
کوردستان TV
100%


پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا لەسەر بانگهێشتکردنی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دەستنیشانکردنی رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، کە نابێ لە مانگی 12ی ئەمساڵ زیاتر تێپەڕێت.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ دانیشتینی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر تاوتوێكردنی داواكارییه‌كی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقیدا، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌ كه‌ركووكیشه‌وه‌.

له‌ هاوینی رابردوودا، هێزه‌ سیاسییه‌كان بڕیاریاندا، هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پارێزگاكان له‌ یه‌ك رۆژدا به‌ڕێوه‌ بچن، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 12ی ئایاری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت. په‌رله‌مانیش توانی له‌مانگی رابردوودا یاسای هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی تێپه‌ڕێنێت، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه‌ كاتێكی دیاریكراو بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دیاری بكرێت.

تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌ش، له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر داوای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ده‌نگ له‌سه‌ر تاوتوێكردنی دیاریكردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان درا.

به‌گوێره‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی عێراقیش، نابێت ئه‌و واده‌یه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، مانگی 12ی ئه‌مساڵ تێپه‌ڕ بكات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.