له ئاكامى هێرشێكى چه‌كدارى بۆ سه‌ر خاڵێكى ئه‌منیى هێزه عێراقییه‌كان، له سنوورى پارێزگاى دیاله شه‌ش چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگاى دیاله، ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ گرووپێكی چه‌كدار، هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكى پشكنینى ناوچه‌ى حه‌سایر له باشوورى حه‌مرین كه ده‌كه‌وێته باكوورى خۆرهه‌ڵاتى شارى باقووبه، شه‌ش چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى كوژران.
گوتیشى: گرووپێكى چه‌كدار له ناوچه‌ى حه‌سایرى باشوورى حه‌مرین و هه‌ڵكه‌وتوو له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى باقوبه، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر خاڵێكى ئه‌منى هێزه عێراقییه‌كان، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به بێ ئه‌وه‌ى ئاماده بێت ناوى بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، هێرشبه‌ره‌كان دواى كرده‌وه‌كه‌یان به‌ره‌و شوێنێكى نادیار رایانكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.