ھێزەسەربازییەکانی ئەمەریکا، دەستیان کرد بەکشانەوە لەعێراق، ئەمەش دوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعشدا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.
لەھەفتەی ڕابردوودا، دەیان سەربازی ئەمەریکا بەچەک و کەلوپەلەوە بەفڕۆکە لەعێراقەوە گواستراونەتەوە بۆ ئەفغانستان.
دوو بەرپرسی باڵای عێراق، بۆ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسیان پشتڕاست کردووەتەوە، کە ھاوپەیمانان و حکومەتی عێراق، گەیشتوون بەڕێککەوتن بۆ کشاندنەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەعێراق.
بەرپرسە عێراقیەکان جەختیان کردووەتەوە، کە پرۆسەی کشاندنەوەکە ھێشتا بەفەرمی دەستی پێنەکردووە.
پەیامنێری ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس لە بنکەی سەربازی ئەلئەسەد لەرۆژئاوای عێراقەوە شاھیدی بینینی جوڵەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان بووە، بەڵام بەرپرسە عێراقی و ئەمەریکیەکان ڕەتیان کردووەتەوە قەبارەو ژمارەی سەربازانی ھێزە کشاوەکە ئاشکرابکەن.
بەرپرسێکی عێراقی، نزیک لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاشکرایکردووە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و ھاوپەیمانان، لەسەدا 60ی ھێزەکانی ئەمەریکا کە لەئێستادا لەعێراقن دەکشێنەوە. بەپێی پلانەکە نزیکەی 4000 سەربازی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەعێراق دەمێننەوە بەمەبەستی مەشقکردن بە ھێزە سەربازیەکانی عێراق.
لای خۆشیهوه ئهمڕۆ دووشهممه 5/2/2018 سهعد حهدیسی گوتهبێژی حكومهتی عێراقی ئهو راپۆرته ههواڵانهی پشتڕاستكردهوه كه باس له كشانهوهی بهشێك له هێزهكانی ئهمریكا له عێراق دهكهن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.