وتەبێژی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرایكرد كە زیاتر لە 250 دامەزراوەو كۆمپانیای جیهانی و عەرەبی لەكۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عیراقدا بەشدارن.
لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیكی روسی ، سەعد حهدیسی رایگەیاند كە گەورە كۆمپانیاكانی جیهان و وەبەرهێنەران و رێكخراوە داراییە نێو دەوڵەتیەكان و سەركردە سیاسیەكانی جیهان ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ پیشتیوانیكردن لەهەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوەی عیراق و بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری و سەرخستنی كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوە كە لەكوەیت بەرێوەدەچێت.
حەدیسی گوتیشی كە كە زیاتر لە250 دامەزراوەو كۆمپانیای جیهانی و عەرەبی لەكۆنگرەكەدا بەشدارن.
كۆنگرەی ئاوەدانكردەوەی عیراق كە لەماوەی 12و14ی ئەم مانگە لەكوەیت بەرێوەدەچێت لەلایەن هەریەك لەعیراق و یەكێتی ئەوروپاو كوەیت و نەتەوە یەكگرتوەكان و بانكی نێودەوڵەتیەوە سەرپەرشتی دەكرێت و وا چاوەڕوان دەكرێت كە زیاتر لە 70 دەوڵەت لەكۆنگرەكەدا بەشداربن و بەغداش خوازیارە بڕی 100 ملیار دۆلاری لەو كۆنگرەیەدا پێببەخشرێت لەپێناو ئاوەدانكردنەوەی عیراقدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.