Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:44

به‌هۆی دژایه‌تی له‌شکرکێشیه‌که‌ی تورکیا  بۆ سه‌ر عه‌فرین 600 که‌س ده‌ستگیرکراون

دروستبوونی ترس له‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌رده‌می ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگاندا ئازادی ڕاده‌ربڕین نه‌مێنێت
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی توركیا تا ئێستا زیاتر له‌ 573 كه‌سی ده‌ستگیركردووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ له‌دژی له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌نووسن و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.

ده‌ستگیركردنه‌كان چڕتربوونه‌ته‌وه‌ و پزیشكانیشی گرتۆته‌وه‌، ئه‌م ده‌ستگیركردنانه‌ بوونه‌ته‌ هۆی دروستبوونی ترس له‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌رده‌می ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگاندا ئازادی ڕاده‌ربڕین نه‌مێنێت.

هه‌روه‌ها جێگری دادوه‌ری گشتی هه‌فته‌ی ڕابردوو فه‌رمانێكی ده‌ركرد به‌ ده‌ستگیركردنی 11 پزیشك دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یان له‌ ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ گرتوو وتیان  نا بۆ جه‌نگ، به‌ڵێ بۆ ئاشتی.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: ڕۆیته‌رز

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.