Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:05

چین تاقیکردنەوەیەکی نوێی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئەنجامدا

ئامانج لەو تاقیكردنەوەیە بەرگرییە نەك دژایەتی كردنی هیچ وڵاتێك
چین تاقیكردنەوەیەكی نوێی سیستەمی بەرگری مووشەكی ئەنجامدا
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری چین رایگەیاند كە تاقیكردنەوەیەكی دیكەی سەركەوتووانەی بۆ سیستەمی بەرگری و دژە مووشەك ئەنجامدا و بە هەنگاوێكی بەرگری كردن وەسفیكرد نەك هێرش كردنە سەر هیچ وڵاتێك .

چین ماوەیەكە تۆژینەوە بۆ جۆرەها جۆری مووشەك دەكات ، لە سەرەتا بۆ ئەوانەی مانگە دەستكردەكان تێكبشكێنێت و دواتر مووشەكی بالیستی پێشكەوتوو بە كڵاوەی ئەتۆمی لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی نوێ كە لە لایەن سەرۆكی چینەوە  سەرپەرشتی دەكرێـت .

بەپێی گوتەی وەزارەتی بەرگری چین ئەو تەكنەلۆژیا بەرگرییەی دژە مووشەك لە ناو سنووری چین تاقیكرایەوە و ئامانج لەو تاقیكردنەوەیە بەرگرییە نەك دژایەتی كردنی هیچ وڵاتێك .

لەلایەكی دیكەوە بۆل سیلف جێگری سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی ئەمریكا رایگەیاند  لە ئەگەری روودانی جەنگ دژ بە روسیا و چین بەتایبەتی چین جەنگێكی دەریایی و ئاسمانی دەبێت و هێزەكانی ووشكانی تەنها پاڵپشتی ئەو هێزانە دەبن .
 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.