Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:30

تیلەرسن و ماکماستەر سەردانی تورکیا دەکەن

لە ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو
کوردستان TV
100%


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا سەردانی تورکیا دەکەن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان دەستکەوتوون، تیلەرسن و ماکماستەر لە چەند رۆژی داھاتوودا لە تورکیا لەگەڵ ھاوتاکانیان کۆدەبنەوە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرپرسانی ھەردوو وڵات کار لەسەر سەردانەکەی تیلەرسن و ماکماستەر بۆ تورکیا دەکەن.

چاوەڕوان دەکرێت تیلەرسن لە ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو و ماکماستەریش لە کۆتایی ئەم ھەفتەیە سەردانی تورکیا بکات.

رێکس تیلەرسن دواجار لە 30ی ئاداری ساڵی رابردوو سەردانی ئەنقەرە و لە 10ی تەمووزیش سەردانی ئیستانبوڵی کردبوو.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.