گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ڕاگەیاند، کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە بەرنامەی ئەواندا نییە و نیازیان نییە لە داهاتوویەکی نزیکدا تەنانەت یەک سەربازیش لە عێراق پاشەکشە پێبکەن.
دوای ئەوەی دوێنێ دەنگۆی پاشەكشەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بڵاوبوویەوە، پنتاگۆن رایگەیاند: ئەوان هیچ نیازێكیان نییە بۆ پاشەكشەی هێزەكانیان.
(ئێریك باهۆن) وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بۆ كەناڵی حورە رایگەیاند، پنتاگۆن نیازی نییە لەئایندەیەكی نزیك یەك سەربازیش لەشارەكانی عێراق بكێشێتەوە.
ناوبراو ئاشكراشی كردووە، ئەو هێزەی لە عێراق كێشراوەتەوە بەڕێككەوتن بووە لەگەڵ بەغدا، چونكە ئەو هێزە ئەركی مەشق و راهێنان بووەو ئێستاش هێزەكە دەبرێنە ئەفغانستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.