Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 06:13

له‌ یادی" شێرکۆ بێکه‌س" کلیپێک بڵاوده‌کاته‌وه‌

له‌ مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاعیره‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " په‌یوه‌ند جاف " بۆ یادی كۆچی دوایی  " شێركۆ بێكه‌س " شاعیری كۆچكردووی كورد نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ .

ئاواز دانه‌ری ناسراوی كورد " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " ئاوازی گۆرانیه‌كه‌ی داناوه‌ و تێكستی گۆرانییه‌كه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ تێكسته‌ كۆنه‌كانی شاعیری كۆچكردوو " شێركۆ بیكه‌س " ، بریاره‌ له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر نزیك له‌ مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاعیره‌دا له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ند "په‌یوه‌ند جاف " بڵاوبكریته‌وه‌ .

گۆرانیبێژ  " په‌یوه‌ند جاف "  له‌ ماوه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ كوردستان جگه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م گۆرانییه‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری ئه‌نجامداوه‌ و  ئێستاش خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه‌ به‌ شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ  حه‌مید عوسمان .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.