Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:44

نەتەوەیەکگرتووەکان داوای وەستاندنی شەر لە سوریا دەکات

ئەردۆگان داوا ئەمریكا دەكات سەربازانی خۆی لەمەنبەج بكشێنێتەوە
کوردستان TV
#12
100%


لەراگەیەنراوێكیدا رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دۆخی ئێستای هاووڵاتیانی سوریا بەمەترسیدار ناودەبات‌و داوای دەستبەجێ‌ وەستاندنی شەر و راگەیاندنی ئاگربەست دەكات، سەرۆك كۆماری توركیاش داوای دەستبەجێ‌ كشانەوەی سوپای ئەمریكا دەكات لە مەنبەج.

ئەمرۆ سێشەممە نەتەوەیەكگرتووەكان راگەیەنراوێكی لەسەر رەوشی سوریا بڵاوكردەوە، كە تێیدا داوا دەكات دەستبەجێ‌ شەروپێكدادانە سەربازییەكان لەو وڵاتە بوەستێنرێت‌ و وەك هەنگاوی یەكەمیش بۆ ماوەی یەك مانگ ئاگربەست رابگەیەنرێت، نەتەوەیەكگرتووەكان دەڵێت : دۆخەکە زۆر مەترسیدارە لەو وڵاتە، ھۆشداری لە ئەنجامی خراپ دەدەین، بەتایبەت لەزیادبوونی قەیرانی مرۆیی لە چەندین ناوچەی سوریا.

لەلایەكی دیكەوە، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا جارێكی تر داوا ئەمریكا دەكات سەربازانی خۆی لەمەنبەج بكشێنێتەوە، ئەردۆگان دەڵێت پێویستە ئەمریكا دەست بەجێ‌‌و بەزویی سەربازەكانی لەمەنبەج پاشەكشە پێبكات‌و ناوچەكە رادەستی دانیشتوانەكەی بكرێتەوە.

ئەگەر لەناوت بردووە، بۆچی تا ئێستا لێرەیت؟ بۆچی پێنج هەزار بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی دەهێنیت؟ بە دوو هەزار فڕۆکەی بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی دەنێریت؟ بۆ کوێی دەینێریت؟ ئەم چەکانە چ دەکەن لە باکووری سووریا؟ ئەمانە بۆچی دێن بۆ ئێرە؟ ئەگەر ئەرک نییە، وەڵامی ئەم پرسیارەی ئێمە بدەنەوە. ئەگەر دەڵێیت 'بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دەینێریت'، ئەوا مەحاڵە ئێمە باوەڕ بەمە بکەین، زۆرمان لەوە بیستووە. لەبەر ئەوەش کە بە خۆیانم گوتووە، لەوبارەیەوە ئاسوودەم، شتێکی زۆر روون و ئاشکرا هەیە: ئەگەر وایە، ئێوە حساباتێکتان دژ بە تورکیا هەیە، ئێوە حساباتێکتان دژ بە ئێران هەیە یان ئەگەر نا حساباتێکتان دژ بە رووسیا هەیە. بەڵام ئێمە لەجێگەی خۆمان بە پێوە راوەستاوین و بەردەوام دەبین لە راوەستان''.

رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوەکرد کە رووبەری ١٣٥ کلیۆمەتر چوارگۆشە لە عەفرین لە لایەن تورکیاوە کۆنترۆڵکراوە و گوتی: ''ئامانجمان ئەوەیە عەفرینییەکان بۆ عەفرین بگەڕێنینەوە و دۆخی ژیان لەوێ ئامادە بکەین''.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.