Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 14:02

په‌رله‌مانتارێکی ده‌وڵه‌تی یاسا: ده‌بێ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌

هیچ هۆكارێك بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ له‌ عێراق بوونی نییه‌
کوردستان TV
100%

په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌ێنێ، ده‌بێ به‌ زووترین كات هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌و هیچ هۆكارێك بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ له‌ عێراق بوونی نییه‌.

مه‌نسور ئه‌لبعێجی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا راگه‌یاند: دوای رزگاربوونی عێراق له‌ ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی داعش هیچ هۆكارێك بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق بوونی نییه‌و ده‌شبێ ئه‌و هێزانه‌ به‌ زووترین كات له‌ عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق پێویسته‌ له‌ بازنه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراقدا نه‌ژی، ده‌بێ ئه‌وه‌ روون بكاته‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق چه‌نده‌ و چ كاتێكیش له‌ عێراق ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌ سۆمه‌رییه‌

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.