به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له پێگه‌ی ره‌سمی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: له درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی هۆبه‌ی ئابووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر توانیان ده‌ست به‌سه‌ر بڕی سێ ته‌ن و 500 كیلۆ مادده‌ی خۆراكیدا بگرن، كه پێكهاتبوون له (په‌نیر، چكلێت، نه‌سته‌له، بوراك، هه‌ویری پاقلاوه).
راشیگه‌یاندووه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پشكنین و چاودێری بازاڕ له قایمقامییه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر توانراوه ئه‌و خۆراكه ماوه به‌سه‌رچوانه له زبڵخانه‌ی كانی قرژاڵه به‌شێوه‌یه‌كی ژینگه‌یی له‌ناوببرێن.
ده‌شڵێت: خاوه‌نی خۆراكه ماوه‌به‌سه‌رچووه‌كه له لایه‌ن لیژنه‌ی چاودێری بازاڕ له قایمقامییه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر سزای پێبژاردنی بۆ كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.