Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:40

دوای وتەکانی ڕۆحانی لەبارەی عەفرین؛ چاوشئۆغڵۆ سەردانی ئێرانى کرد

ئۆپه‌راسیۆنى عەفرین تاوتوێ دەکەن
کوردستان TV
100%


ئەمرۆ چوارشەممە، مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەردانی ئێرانی کرد و لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، ھاوتا ئێرانییەکەی و حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی ئێران کۆدەبێتەوەو لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر کانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن.

چاوەڕوان دەکرێت لەو سەردانەدا، چاوشئۆغڵۆ پەیوندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و کێشە ھەرێمییەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێراندا تاوتوێبکات.  

دوێنێ رۆژی سێشەممە، حەسەن ڕوحانی، سەرۆکی ئێران، داوای لەتورکیا کرد کۆتایی بەھێرشە سەربازیەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بھێنێت، و نەبێتەھۆی دروستبوونی گرژی زیاتر لە سوریادا.

ھەروەھا ڕوحانی داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لوتکەی لەنێوان ئێران، و ڕووسیا، و تورکیادا کرد بۆ گفتوگۆکردنی بارودۆخی ئێستای سوریا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.