Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 13:37

عێراق و سوریا په‌یوه‌ندییه‌کانیان به‌هێزتر ده‌که‌ن

حه‌یده‌ر عه‌بادی و وه‌زیری ناوخۆی سووریا كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و محه‌مه‌د شه‌عار، وه‌زیری ناوخۆی سووریا باس له‌ به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له‌نێوان هه‌ر دوو وڵات كراوه‌ته‌وه‌ و جه‌ختیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ مه‌ترسی تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهان ده‌كات.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شه‌عار، عه‌بادی باسی له‌ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه‌ كه‌ ماوه‌ی چوار ساڵه‌ داخراون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ هاتووه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له‌نێوان هه‌ر دوو وڵات كراوه‌ته‌وه‌ و دوو لایه‌ن جه‌ختیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ مه‌ترسی تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهان ده‌كات.

عێراق و سووریا خاوه‌نی سێ ده‌روازه‌ی سنوورین و به‌هۆی هێرشی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ هاوینی ٢٠١٤ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوچه‌یه‌كی فراوان له‌ خاكی عێراق و سووریا، ئه‌و ده‌روازه‌ سنوورییانه‌ له‌كار خراون.

عێراق یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ تا ئێستا په‌یوه‌ندییه‌ فه‌رمییه‌كانی له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌پچراندووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ وڵاتان په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق پچڕاندووه‌، به‌هۆی شۆڕشی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١١ه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.