كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، ئاشكراى ده‌كات، ژماره‌ى كاندیده تۆماركراوه‌كانى كوتله سیاسییه‌كان، له په‌نجه‌كانى ده‌ست تێپه‌ڕ ناكه‌ن.
له‌م باره‌وه حازم ڕدێنى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ڕایگه‌یاند" واده‌ى تۆماركردنى كاندیدی قه‌واره سیاسییه‌كان، له 10ى شوبات كۆتایی پێدێت، به‌لام ئه‌مرۆ واده‌كه‌ى بۆ 15ى شوبات درێژكرایه‌وه، چونكه تاكو ئه‌مرۆ هیچ لایه‌نێك لیستى كاندیده‌كانى خۆى پێشكه‌ش نه‌كردووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ته‌نها دوو ڕۆژ له‌به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌كاندا ماوه بۆ تۆماركردنى ناوى كاندیده‌كان، كه‌چى تائێستا ژماره‌ى ئه‌و كاندیدانه‌ى تۆمار كراون، له په‌نجه‌كانى ده‌ست تێپه‌ڕ ناكه‌ن"
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتیشی" كۆمسیۆن ئه‌مڕۆ ناچار بووه واده‌ى تۆماركردنى ناوى كاندیده‌كان تا 15ى شوبات درێژ بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بێت بۆ پێشكه‌شكردنى ناوى كاندیده‌كانیان".
تێزانین بڕیاره له 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، كه سه‌رجه‌م عێراق بۆ 18 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن، دابه‌ش كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.