Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:26

ھەرێمی کوردستان بە فەرمیی بۆ کۆنفرانسی کوێت داوەت کراوە

کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوێت به‌رێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%

بەرێوبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای ھەولێر رایگه‌یاند" ھەرێمی کوردستان داوەتنامەیەکی فەرمیی پێ گەیشتووە بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوێت، کە بڕیارە هەفتەی داھاتوو بە بەشداریی 70 وڵات دەست پێ بکات.

بڕیارە هەفتەی داھاتوو ڕۆژی 12 تا 14ی ئەم مانگە کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە دوای پاککردنەوەی لە شەڕی داعش لە کوێت بەرێوە بچێت بە بەشداریی 70 وڵاتی جیھان و لەو کۆنفرانسەدا کۆمەک و ھاوکاری بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان کۆدەکرێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو ناوچانەی زیانیان بە ھۆی شەڕی داعش پێ گەیشتووە، ئاوەدان بکرێنەوە.

لەمبارەیەوە، ھەمزە حامید بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای ھەولێر بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند" داوەتنامەیەکی فەرمی لە لایەن وڵاتی کوێت بۆ ھەرێمی کوردستان نێردراوە بۆ ئەوەی ھەرسێ پارێزگاری ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و وەزیری پلاندانان و وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی ھەرێم و ھەندێک شارەزا لە وەزارەتی پلاندانان بەشداری لە کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوێت بکەن، کە بڕیارە هەفتەی داھاتوو بەڕێوە بچێت."

ھەمزە حامید گوتیشى" سەرۆکایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیار دەدات شاندەکەی ھەرێم بەشداری لەو کۆنفرانسەدا بکەن، یان نا، بەڵام داوەتنامەکە بە فەرمی بە ئێمە گەیشتووە."

حامید ڕوونیشی کردەوە" ھۆکاری بانگھێشتکردنی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەو کۆنفرانسە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ڕۆڵێکی سەرەکیان لە لەناوبردنی داعش ھەبووە و زیانیش بە زۆر ناوچەی ھەرێمی کوردستان گەیشتووە و پێویستی بە ئاوەدانکردنەوە ھەیە، بۆیە ھەرێمیش وەکو عێراق بۆ ئەو کۆنفرانسە بانگھێشت کراوە."

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.