Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:42

چین پێشکه‌وتووترین فڕۆکه‌ی دژه‌ راداری خۆی هه‌ڵدایه‌ ئاسمان

فڕۆكه‌ی جی 20 كه‌ یه‌كێك له‌ پێشكه‌وتوترین مۆدیله‌كانی فڕۆكه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ری دژه‌ راداری وڵاته‌كه‌یه‌تی
چین پێشكه‌وتووترین فڕۆكه‌ی دژه‌ راداری خۆی هه‌ڵدایه‌ ئاسمان
کوردستان TV
100%

وته‌بێژی هێزی ئاسمانی چین ڕایگه‌یاند فڕۆكه‌ی جی 20 كه‌ یه‌كێك له‌ پێشكه‌وتوترین مۆدیله‌كانی فڕۆكه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ری دژه‌ راداری وڵاته‌كه‌یه‌تی، به‌ فه‌رمی هاته‌ نێو رێزی سیسته‌می به‌رگریی ئه‌م وڵاته‌وه‌.

فڕۆكه‌ی جی 20 كه‌ له‌ نه‌وه‌ی چواره‌می فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌ قه‌باره‌ ناوه‌ند و دوور مه‌وداكانی چینه‌، یه‌كه‌م ئه‌زموونی خۆی له‌ ساڵی 2011ـدا ئه‌نجامدا و یه‌كه‌مجاریش له‌ یازده‌یه‌مین پیشانگای كه‌ره‌سته‌ ئاسمانییه‌كانی ژوهای هه‌مان وڵاتدا نمایشكرا.

پێشبینی ده‌كرێت كه‌ دوای به‌رهه‌مهێنان و هاتنه‌ گۆڕه‌پانی ئه‌م فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌، هێزی سه‌ربازی چین له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مریكادا گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.

سه‌رچاوه‌ / یۆریۆ نیوز

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.