Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:37

درێژکردنی ته‌مه‌ن تا 10 ئه‌وه‌نده‌ له‌ رێگه‌ی سنووردارکردنی ئه‌نزیمێکی ناو جه‌سته‌

توێژه‌ران له‌ جه‌سته‌ی كرم و مێشوله‌دا ئه‌م ئه‌نزیمه‌یان له‌كار خستووه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ته‌مه‌نێكی درێژتر ژیاون
درێژكردنی ته‌مه‌ن تا 10 ئه‌وه‌نده‌ له‌ رێگه‌ی سنوورداركردنی ئه‌نزیمێكی ناو جه‌سته‌
کوردستان TV
100%

تویژه‌رانی زانكۆی كۆڵجی له‌نده‌ن بۆیان دره‌كه‌وتووه‌ كه‌ به‌ سنووردار كردنی ئه‌نزیمێكی تایبه‌ت كه‌ له‌ جه‌سته‌ی هه‌موو گیانداران درووستده‌بێت، ده‌كرێ ته‌مه‌ن تا 10 ئه‌وه‌نده‌ درێژ بكرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و زانایانه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئاژه‌ڵان ئه‌نزیمێك به‌ناوی (Pol III) له‌ جه‌سته‌ی خۆیاندا به‌رهه‌مده‌هێنن كه‌ بوونی ئه‌م ئه‌نزیمه‌ بۆ دروستكردنی پڕۆتین و گه‌شه‌ی خانه‌كانی جه‌سته‌ زۆر گرنگه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌، هه‌مان ئه‌نزیم رۆڵێكی گرنگی له‌ ره‌وتی پیریدا هه‌یه‌.

زانایانی بواره‌كه‌ چالاكیی ئه‌نزیمی (Pol III) له‌سه‌ر ته‌ندرووستی خانه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان و دڵ و ریخۆڵه‌ و ته‌مه‌نی گیانداران به‌ نه‌رێنی وه‌سفده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر چالاكی ئه‌نزیمه‌كه‌ بوه‌ستێنرێ، ئه‌وا كاركردی هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ باشتر ده‌بێت.

توێژه‌ران له‌ جه‌سته‌ی كرم و مێشوله‌دا ئه‌م ئه‌نزیمه‌یان له‌كار خستووه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ته‌مه‌نێكی درێژتر ژیاون.

زانایانی ئه‌م بواره‌ هیوادارن له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ بتوانن ده‌رمانی كاریگه‌ر بۆ وه‌ستاندنی ره‌وتی پیریی بدۆزنه‌وه‌ كه‌ كاركردی خانه‌كان ده‌خاته‌ ژێر كاریگه‌ریی و ده‌بێته‌هۆی درێژتر بوونی ته‌مه‌ن.

سه‌رچاوه‌ / ئیرنا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.