Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:35

رانیە: پێشانگایەکی کاریکاتێری بۆ پشتگیری لە عەفرین کرایەوە

پێشانگاکە بریتییە لە چل و پێنج تابلۆ
کوردستان TV
#7
100%

رێکەوتی 9/2/2018 لەشاری رانیە گرووپی کارتۆنی نەقیزە بە هاوکاری ناوەندی هونەریی حەوت رەنگە پێشانگایەکی کاریکاتێری بۆ پشتگیری لە شاری عەفرین کردەوە.

 هونەرمەند پەروار سەرپەرشتیاری پێشانگاکە لە وتەیەکیدا لەبارەی پێشانگاکە بە ماڵپە ری دەزگای سەتەلایتی کوردستانی راگە یاند: پێشانگاکەمان بۆ پشتگیری لە عەفرینە و بەهەردوولامان هەستاین بەو چالاکییە، پێشانگاکە بریتییە لە چل و پێنج ئیش و سەرجەمیان گوزارشت لە رووداو و کارەساتەکانی عەفرین و تاوانەکانی رژێمی تورکیا دەکات دژ بە دانیشتوانی عەفرین.هەروەها ناوبراو وتیشی: پێشانگاکە دەنگدانەوەی باشی هەبوو، بەڵام ئەوەی جێگەی تێبینی و مایەی نیگەرانی بوو بەرپرسانی حکومی ئامادەی پێشانگاکە نەبوو.

ئامادەکردنی/شکۆ کە ناری

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.