دۆناڵد تره‌مپ، بێزاربوونى خۆى له شاندێكى عێراقی ده‌ربڕیوه كه پێشتر سه‌ردانى كۆشكى سپییان كردووه، له‌وباره‌وه گوتوویهت ىشارهزاترین گروپى دهزكانن.
ڕاپۆرته ئه‌مریكییه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10/ 2/ 2018 بڵاویان كرده‌وه، به‌رپرسێكی پێشووی ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌و گۆڤاره‌ی راگه‌یاندووه: له‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ و شانده عێراقییه‌كه، تره‌مپ به كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی گوتووه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ گرووپێكی دزی زۆر لێهاتوو كۆبوومه‌وه.
مەبەستی ترەمپ خەرجکردنی ئەو پارەیەیە کە ئەمریکا وەک یارمەتیی سەربازیی پێشکەشی سوپای عێراقی کردووە. ترەمپ دەڵێت: "دەمەوێت بزانم ئەو سەربازانە کێن؟ چونکە هەر کەسێک بن لە ژیانێکی زۆر خۆشدا دەژین.
ماوەیەکە ساردی کەوتووەتە پەیوەندیی نێوان واشنتن و بەغدا، ئەمەش بۆ ئەوکاتە دەگەڕێتەوە کاتێک ساڵی 2017 ترەمپ عێراقی خستە نێو ئەو حەوت وڵاتەی پێدانی ڤیزەی ئەمریکا بە هاووڵاتییەکانیان قەدەخەکرا. بەغدا پێیوابوو ئەمریکا خیانەتی لەوان کردووە و عێراقی خستووەتە نێو لیستەکە، بەتایبەتی دوای ئەوەی بەدرێژایی ئۆپەراسیۆنی شەڕی دژی داعش عێراق لەبری هەموو جیهان شەڕی ئەم رێکخراوەی کرد.
گۆڤاره‌كه ئاماژه به‌وه‌دا: تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له‌ساڵی 2014وه واشنتن بڕی 1.7 ملیار دۆلاری وه‌كو هاوكاری مرۆیی داوه‌ته عێراق، به‌ڵام به‌رپرسانی عێراقی بۆ خۆیان بردووه".
لە مانگی ئاداری ساڵی 2017، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە كۆشكی سپی چاوی بە حەیدەر عەبادی و شاندێكی عێراق كەوت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.