Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 15:44

عیراق زیانەکانی لە شەری دژ بەداعش ئاشکرادەکات

80 بۆ 90 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت
کوردستان TV
100%

وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئاشكرای كرد عێراق لە شەڕی دژ بەتێرۆریستانی داعش قەبارەی زیانەكانی دەگاتە نزیكەی 90 ملیار دۆلار.

ئەمرۆ شەممە  مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند:  بەپێی ئەو لێكۆڵینەوە مەیدانیانەی كە وەزارەتی پلاندان بەهەماهەنگی چەند لایەنێكی پشتیوان ئەنجامیداوە قەبارەی زیانەكانی عێراق لەشەڕی دژ بە  داعش لەنێوان 80 بۆ 90 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

باسی لەوەشكرد 47 ملیار دۆلار لە زیانەكان پەیوەندی بەژێرخانی ئابووری و دامەزراوە ئابوریەكانەوە هەیە زیانەكانی دیكەش بەركەرتەكانی تر كەوتون بەتایبەتیش كەرتی نیشتەجێبوون.

عەلاق باسی لەوەشكرد گەورەترین زیان بەر پارێزگای نەینەوا كەوتوەو سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە رزگاركراوەكان لەنێوان 500 بۆ 600 ملیۆن دۆلار كۆمەكی لەلایەن وڵاتانەوە پێگەیشتوە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی سەقامگیری.

لەئێستادا حكومەتی عیراق خوازیارە لەرێگەی كۆنگرەی وڵاتانی كۆمەك بەخشەوە كە بریارە لە كویت ئەنجامبدرێت لەنێوان 12 بۆ 14 ئەم مانگە بری 100 ملیار دۆلار كۆمەك بكرێت بەمەبەستی ئاوەدانكردنەوەی شارە رزگاركراوەكان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.