داعش به‌شێوه‌ی مه‌فره‌زه به‌ناوچه‌كه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێت دۆخی ئه‌منی شاروشارۆچكه‌كان تێكبده‌ن و هه‌ندێك به‌رپرسی ئه‌منیش ترسیان له كه‌وتنه‌وه‌ی حه‌ویجه بۆ جارێكی دیكه هه‌یه.
نازم كه‌هیه، رێكخه‌ری پێشووی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی له‌كه‌ركوك، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه:جموجۆڵی داعش له ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه به‌شێوه‌یه‌ك ته‌شه‌نه‌ی كردووه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك به‌رپرسی ئه‌منی ترسیان له كه‌وتنه‌وه‌ی حه‌ویجه هه‌یه.
گوتیشی، هه‌موو ئه‌و داعشانه‌ی پێشتر له حه‌ویجه بوون و پێشتر خۆیان شاردبۆوه، ئێستا له ناوچه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتونه‌ته‌وه.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست شێركۆ میروه‌یس ،به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتی له‌پارێزگای دیاله، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه خه‌ڵكی گونده‌كانی پارێزگای دیاله‌ن و پێشتر له‌موسڵ و ناوچه‌كانی تربوون، جارێكی تر بۆ گونده دووره ده‌سته‌كانی دیاله گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ناوبراو به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند: داعشه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌ی مه‌فره‌زه به‌ناوچه‌كه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێت دۆخی ئه‌منی شاروشارۆچكه‌كان تێكبده‌ن.
تێكچوونی ئه‌منییه‌تی ناوچه دابرێندراوه‌كان، له‌كاتێكدایه پێشتر پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه كوردییه‌كان ئه‌و ناوچانه‌یان ده‌پاراست، به‌ڵام له‌دوای 16 ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه هێزه عێراقییه‌كان ئه‌و ناوچانه‌یان داگیركرد.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.