Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:50

بێنیامین ناتانیاهو: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی ئاسمانی ئیسرائیلی بەزاندوە

لەبارەی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی ئیسرائیلی
کوردستان TV
#12
100%

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو رایگەیاند کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی ئاسمانی ئیسرائیلی بەزاندوە و پێشێلی سەروەری وڵاتەکەیانی کردووە و ئاشکراشی کردووە کە تەل ئەبیب ئێران و خاوەنەکانی لە سووریا بە بەرپرس دەزانێت لە رووداوەکانی دوێنێ.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو رایگەیاند کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی ئاسمانی ئیسرائیلی بەزاندوە و پێشێلی سەروەری وڵاتەکەیانی کردووە و ئاشکراشی کردووە کە تەل ئەبیب ئێران و خاوەنەکانی لە سووریا بە بەرپرس دەزانێت لە رووداوەکانی دوێنێ.

دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی ئیسرائیلی دوێنێ لە سووریا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، ئیسرائیل لەبەرامبەر هەر هێرشێک و هەوڵێک بۆ زیان گەیاندن بە سەروەرییەکەی، خۆی دەپارێزێت و گوتی: "ئێران کاتێک لەسەر خاکی سووریاوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆی دەباتە ناو ئاسمانی ئیسرائیل. هەوڵی ئەمەی داوە، سەروەری ئێمەی پێشێل کردووە. ئەمە نیشانی دەدات کە هۆشداریەکانمان لەسەدا سەد راستن. ئیسرائیل لە هێرشەکەی ئەمڕۆ ئێران و خاوەنەکانی سووریا بە بەرپرس دەزانێت".

بێنیامین ناتانیاهو ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجام داوە و پوتین پێی راگەیاندووە کە ئیسرائیل مافی پاراستنی خۆی هەیە لە بەرامبەر هەر هێرشێک کە لە سووریاوە ئەنجام دەدرێت و هەماهەنگی ئەمنی نێوان سوپای هەردوو وڵات بەردەوام دەبێت.

ناوبراو بەجیا ئاماژەی بەوەش دا کە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسندا لەسەر پێشهاتەکانی ناوچەکە و رووداوەکانی دوێنێ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام داوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.