Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 15:59

نەتەوە یەکگرتووەکان یەک لەسەر چواری منداڵانی عێراق هه‌ژارن

زیاتر لە 3 ملیۆن منداڵ لەخۆێندن بێبەش كراون
کوردستان TV
100%


رێكخراوی یونیسیف بڵاویكردوەتەوە كە لەنێو هەر چوار منداڵێكدا لەعیراق منداڵێكیان بەهەژاری دەژێت ، وتیشی چوار ملیۆن منداڵی عیراقی پێویستیان بە هاوكارییە.

رێكخراوی یونیسیف ئەمرۆ یەكشەممە لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە ، نەتەوە یەكگرتووەكان لە لێكۆڵینەوەكانیدا بۆی دەركەوتووە لەساڵی 2014ەوە 150 هێرش كراوەتە سەر دامەزراوەكانی فێركردن و 50 هێرشیش كراوەتە سەر بنكەكانی تەندروستی و فەرمانبەرانی ئەو كەرتەدا، باسی لەوەشكردوە نیوەی خۆێندنگەكانی عێراق پێویستیان بەنۆژەنكردنەوە هەیە و زیاتر لە 3 ملیۆن منداڵیش لەخۆێندن بێبەش كراون.

جیرت كابیلیر بەرێوەبەری هەرێمایەتی رێكخراوەكە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفەریقا رایگەیاند: منداڵان ئایندەی عیراقن.

گوتیشی كۆنگرەی كویت لە پێناوی عیراق لەم هەفتەیەدا دەبەسترێت و هه‌لێكه‌ بۆ سەركردەكانی جیهان تا ئامادەی خۆیان دەربرن بۆ وەبەرهێنان لەبواری منداڵان و بواری نۆژەنكردنەوەی عیراق دا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.