Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 03:18

16 ئه‌فسه‌ری سه‌ر به‌ هه‌واڵگریی ئه‌فغانستان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی خۆیان کوژران

چوونه‌ته‌ پاڵ رێكخستنه‌كانی گروپی تاڵیبانه‌وه‌
16 ئه‌فسه‌ری سه‌ر به‌ هه‌واڵگریی ئه‌فغانستان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی خۆیان كوژران
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان له‌ ویلایه‌تی هیلمه‌ندی ئه‌فغانستان 16 ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگریی ئه‌م وڵاته‌ به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی خۆیی كوژران.

به‌رپرسانی ئه‌فغانستان رۆژی رابردوو رایانگه‌یاند: كه‌ چوار ئه‌فسه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاته‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ 16 كه‌س له‌ هاوكارانی خۆیانیان كوشتووه‌، چوونه‌ته‌ پاڵ رێكخستنه‌كانی گروپی تاڵیبانه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌، ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ كه‌ ئه‌و لایه‌نگر و هه‌وادارانه‌ی تاڵیبان كه‌ دزه‌یان كردووه‌ته‌ ناو ده‌زگاكانی پۆلیس و سوپا، كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه‌ی له‌م جۆره‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵام یه‌كه‌م جاره‌ كه‌ هێرشی له‌م جۆره‌ له‌ناو ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌فغانستان بۆسه‌ر ئه‌فسه‌رانی ئه‌م ده‌زگایه‌ ئه‌نجام بدرێت.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.