Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 17:47

سەلیم جبووری: پڕۆژەیاسای بودجەی 2018ـی عێراق نایاسایی و ناده‌ستوورییه‌ و ره‌تیده‌که‌ینه‌وه‌

سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
سەلیم جبووری: پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018ـی عێراق نایاسایی و ناده‌ستوورییه‌ و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2018ـی عێراق نایاسایی و ناده‌ستورییه‌ و ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌.

هه‌روه‌ها جبووری له‌ باره‌ی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گوتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ په‌سه‌ند ناكه‌ین چونكه‌ هیچ پاساوێك بۆ بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌ماوه‌.

هه‌ر له‌میانه‌ی كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌لیم جبووری گوتیشی په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی كوردستان داوایان كردووه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج بكرێت له‌گه‌ڵ پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان. 

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكراشیكرد كه‌ تاوه‌كو ئێستا 100 سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان تۆماركراوه‌، جبووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد نوێنه‌ری پارێزگا وێرانبووه‌كان داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان ده‌كه‌ن.

ماوەیەکی زۆرە پڕۆژەیاسای بودجەی 2018 مشتومڕی زۆری لەسەرە و کورد و سوننە تێبینی زۆریان لەسەر هەیە و ئامادەنین لە پەرلەمان دەنگی پێبدەن، تەنانەت فرِاکسیۆنە کوردستانییەکان بەهۆی کەمكردنەوەی بودجەی کوردستان لە 17% ەوە بۆ 12.6% کورد کۆبوونەوەکانی تایبەت بە بودجە بایکۆت دەکات. 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.