ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی خۆی له عێراق گه‌یاندۆته 8000 هه‌زار سه‌ربازو خه‌ریكی دامه‌زراندنی چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی جێگیره‌و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی دیكه‌ش له‌نزیك سنووری سوریا ده‌كاته‌وه.
حاكم زاملی،سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند:ئێستاكه ئه‌مریكا له عێراق خه‌ریكی دامه‌زراندنی چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی جێگیره‌و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی نوێش له نزیك ده‌روازه‌ی وه‌لید له‌نزیك سنووری سوریا ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ململانێی روسیا‌و ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا بكات.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتیشی: ژماره‌ی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا له عێراق گه‌یشتۆته 8000 هه‌زار سه‌رباز.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه:سۆمه‌رییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.