Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 00:31

جه‌عفه‌رى: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌ کۆنگره‌ى کوه‌یت ته‌رخانکرا زۆر له‌ پێویستى عێراق که‌متره‌

عێراق به‌ یه‌كێك له‌ گه‌نده‌ڵترین وڵات پۆلێن ده‌كرێت
کوردستان TV
#10
100%


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ئاشكراى كرد، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌ كۆنگره‌ى كوه‌یت بۆ عێراق ته‌رخان كراوه‌، به‌شی پێویستییه‌كان ناكات.

ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند بەڵێنەکانی دەوڵەتانی کۆمەکبەخش لەمیانەی کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوەیت بۆ  بنیادنانەوەی عێراق تەرخانکراوە، کەمترە لەوەی کە وڵاتەکەی پێویستیەتی.

له‌ وته‌یه‌كدا كه‌ له‌ كۆتایی كۆنگره‌ى كوه‌یت پێشكه‌شى كرد، ئیبراهیم جه‌عفه‌رى، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ڕای گه‌یاند: "ئه‌و پاره‌یه‌ى ته‌رخان كرا، چی قه‌رزه‌كان یان به‌خشینه‌كان، به‌شى پێویستییه‌كان ناكات، بڕی پارەی تەرخانکراو ڕۆڵی دەبێت لە دووبارە بنیادنانەوەی عێراق، بەڵام وەکو پێویست نییە.

ئاشكراى كرد، كه‌ له‌كۆى كۆنگره‌كه‌، بڕى 30 ملیار دۆلار ته‌رخان كرا، گوتیشی: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ڕۆڵى ده‌بێت له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێت گرنگى به‌ پرۆژه‌ زۆر پێویسته‌كان بكه‌ین.
 
باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ كۆنگره‌كه‌ ته‌رخان كرا، زۆر له‌وه‌ كه‌متره‌ كه‌ عێراق پێویستییه‌تى: "به‌ڵام به‌و به‌شه‌ش ڕازین و سووپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌كه‌ین هاوكار بوون له‌سه‌رخستنى كۆنگره‌كه‌".

حكوومه‌تى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى چاوه‌ڕێ بوو له‌ كۆنگره‌ى كوه‌یت كه‌ له‌ 12ى شوبات ده‌ستی پێكرد، نزیكه‌ى 100 ملیار دۆلار كۆ بكاته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر پێشتر زۆرێك له‌ وڵاتان و كۆمپانیاكان، بێ متمانه‌یی خۆیان به‌و حكوومه‌ته‌ ده‌ربڕى، به‌تایبه‌ت كه‌ ساڵانه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوى شه‌فافییه‌تى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌، عێراق به‌ یه‌كێك له‌ گه‌نده‌ڵترین وڵات پۆلێن ده‌كرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.