كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی كوژرانی چواری به‌كرێگیراوی روسیای له‌سوریا ئاشكرا كرد كه هێرشیان كردبووه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه زۆربه‌ی ئه‌و هێرشبه‌رانه‌ی له حه‌وتی شوبات هێرشیان كرده سه‌رهێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا كوژران و سه‌ر به گرووپێكی مه‌سیحین و به راوچییه‌كانی داعش ناسراون و له نێو تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێتدا وێنه‌كانیان بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه كوژرانی ئه‌و روسه بهكرێگیراوانهیه كه لایه‌نگری ئه‌و گرووپه‌ن.
سی ئێن ئێنی جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه ئه‌وان توانیویانه به‌لای كه‌می كوژرانی چوار له‌و روسیانه ئاشكرا بكه‌ن كه بۆ كۆمپانیایه‌كی نهێنی به ناوی فاگنه‌ر كارده‌كه‌ن و ئه‌و كۆمپانیایه‌ش به‌سه‌دان هاووڵاتی روسیای ره‌وانه‌ی سوریا كردووه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.