Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 23:48

پەسەند نەکردنی بودجەی گشتی عیراق دووچاری قەیران دەکات

لە بودجەی گشتی ساڵی 2018 بڕی 13 تریلیۆن دینار كورتهێنانی هەیە
کوردستان TV
#10
100%


موزهر محەمەد ساڵح راوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: پەسەند نەكردنی بودجە ئابووری نیشتیمانی دووچاری كێشە دەكات، بەتایبەت كە ئێمە لەبەردەم خولیكی پەرلەمان داین كە لەتەواوبوندایە.

گوتیشی كۆسپ خستنە بەردەم پەسەند كردنی بودجە لەلایەن فراكسیۆنە سیاسی و هاوپەیمانیتیە حزبیەكانەوە بۆ دەستكەوتی ئابووری نییە، بەڵكو بەمەبەستی تەواوفوق و دژایەتی سیاسیە بۆ ئامانجی هەڵبژاردن .

باسی لەوەشكرد پێویستە فراكسیۆنە سیاسیەكان رەوشی ئابووری وڵات لەبەرچاو بگرن لەكاتێكدا عێراق لەشەڕی دژ بە تێرۆریستانی داعش زیانی گەورەی پێگەیشتوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد پەسەند نەكردنی بودجە دەبێتە كۆسپ لەبەردەم پێشكەوتنی ئابووری داواشی كرد سەرجەم ناكۆكییەكان وەلاوە بنرێن لە پێناو پێگەی عیراق لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، چونكە پەسەند كردنی بودجە لەبەرژەوەندی گەلی عیراقدایە.

راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكراشی كرد عیراق لە بودجەی گشتی ساڵی 2018دا بڕی 13 تریلیۆن دینار كورتهێنانی هەیە، بەڵام بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە نرخی خەمەڵاندنی بودجە وادەكات عیراق لەو قەیرانە دەربازی ببێت و بەرزبونەوەی نرخی نەوتیش یارمەتیدەردەبێت بۆ چارەسەركردنی كورتهێنانی بودجە.

راشیگەیاند پەسەند نەكردنی بودجە ئاماژەیەكی مەترسیدارە بۆ عیراق لەبەردەم كۆمەڵی نێودەوڵەتی بەتایبەت كە ئێمە لەبەردەم بانگهێشتكردنی كۆمپانیا وەبەرهێنرەكانیان بۆ عیراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.