Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 20:52

پرۆسه‌ی لابردنی پاشماوه‌کانی ته‌قه‌مه‌نی له‌ مووسڵ 10 ساڵی ده‌وێت

به‌شی رۆژهه‌ڵاتی مووسل زۆرترین پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نیی تێدایه‌
کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی بواری ته‌قه‌مه‌نی و مین له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای ده‌كات كه‌ پرۆسه‌ی لابردنی پاشماوه‌كانی ته‌قه‌مه‌نی له‌ مووسڵ ماوه‌ی 10 ساڵی ده‌وێت.

بیر لودهامر شاره‌زایه‌كی بواری ته‌قه‌مه‌نی و مین له‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ریخستووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك ته‌قه‌مه‌نی و پاشماوه‌ی مین كه‌ هێشتا نه‌ته‌قێندرانه‌ته‌وه‌ له‌ ژێر ماڵ و باڵه‌خانه‌ ڕووخاوه‌كاندا هه‌ن، بۆیه‌ كاتێكی زۆریان  ده‌وێت تا لاببرێن.

ئه‌و شاره‌زایه‌ ئه‌وه‌یشی گوتووه‌ كه‌ به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ زۆرترین پاشماوه‌ی ئەو ته‌قه‌مه‌نییانەی لێیه‌ و هه‌ندێك جۆره‌ موشه‌كیشی لێیه‌ کە نزیكه‌ی 15 مه‌تر چوونه‌ته‌ ناخی زه‌ویدا‌، بۆیه‌ كاركردنی تێدا ئاڵۆزه‌ و به ‌چه‌ند رۆژێك هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت.

سه‌باره‌ت له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیش بۆ شاری مووسڵ بیر لودهامر ده‌ڵێـت: "پێویسته‌ ئه‌و ئاوارانه‌ی كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ شاره‌كه،‌ خۆیان بپارێزن له‌و خانوو و باڵه‌خانه‌ی كه‌ ڕووخاون، چونكه‌ مه‌ترسیی دووباره‌ ته‌قینه‌وه‌یان له‌سه‌ره".‌

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.