ژمارەیەک ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئەمریکا له دۆخی عه‌فرین نیگه‌رانن و نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان ده‌كه‌ن.
هه‌شت ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له پارتی دیموكراته‌كان، پێش سه‌ردانی بۆ توركیا، نامه‌یه‌كی تووند ئاراسته‌ی رێكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن. ئه‌ندامه‌كانی كۆنگرێس داوا له تیله‌رسن ده‌كه‌ن ئه‌و په‌یامه به‌رپرسانی باڵای توركیا بدات كه "ئه‌مریكا زۆر له ره‌وشی مرۆیی عه‌فرین نیگه‌رانه".
له نامه‌كه‌یاندا، هه‌شت ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆنگرێس ئه‌وه به بیری تیله‌رسن ده‌هێننه‌وه كه عه‌فرین له ساڵی 2011ـەوە ناوچه‌یه‌كی ئارام بووه و به‌و هۆیه‌وه هه‌زاران خه‌ڵك له ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی سوریا، له‌و كاته‌وه له ناوچه‌كه ده‌ژین. "به‌ڵام ئێستا به هۆی هێرشی سوپای توركیاوه، ئه‌و ئارامیه تێكچووه و سه‌تان كه‌س بوونه‌ته قوربانی و هه‌زارانی دیكه‌ش ئاواره بوون".
كۆنگرێسمانه‌كان له نامه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن "ئێمه رێز له مافی توركیای هاوپه‌یمانی ناتۆ ده‌گرین بۆ پاراستنی سنوره‌كانی، به‌ڵام به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌بێت توركیا سه‌لامه‌تی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی دابینبكات و رێگە به رێكخراوه‌كان بدات كه هاوكاری پزیشكی و مرۆیی دابینبكه‌ن".
له كۆتایی نامه‌كه‌دا ئه‌ندامه‌كانی كۆنگرێس ده‌ڵێن "ئێمه به تووندی جه‌خت له پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی بێ‌تاوان ده‌كه‌ینه‌وه. داوا له تۆ (تیلەرسن) ده‌كه‌ین ئه‌و په‌یامه به حكومه‌تی توركیا له باڵاترین ئاستدا بگه‌یه‌نه كه ئه‌مریكا زۆر نیگه‌رانی بارودۆخی مرۆییه له ناوچه‌ی عه‌فرین. داواتلێده‌كه‌ین هانی حكومه‌تی توركیا بده هه‌نگاو بنێت بۆ به‌ده‌مه‌وه هاتنی نیگه‌رانیه‌كان".
ناوی كۆنگرێسمانه‌كان:
ده‌یڤید سیسیلینی
دێرێك كیلمه‌ر
دینا تایته‌س
ئاده‌م شیف
جارێد پۆڵس
براد شێرمان
تێد لوو
جه‌یمس مه‌كگه‌ڤه‌رن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.