له دوای تێپه‌ڕبوونی 27 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی له‌شكر كێشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین له كوردستانی سوریا، تا ئێستا سوپای توركیا هیچ جۆره پێشوهچوونێكی ئه‌وتۆی به‌خۆیه‌و نه‌بینیوه.
له ماوی 24 كاتژمێری رابردوو، به‌هۆی پێكدادانی نێوان شه‌رڤانانی هه‌سه‌ده و سوپای ئازادی سوریا كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن ، دوو چه‌كداری سه‌ر به‌و هێزانه كوژراون و پێنجی دیكه‌شیان بریندار بوون.
هاوكات ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گووللـه نه‌بڕی سوپای توركیایان به سه‌ر نشینهكانیانهوه تێكشاندووه و ناویان بردوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه شه‌وی رابردوو سوپای توركیا به‌رده‌وام بووه له تۆپباران و بۆردومانی ئاسمانی له رێگه‌ی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌خه‌ستی بۆردومانی، گوونده سنووریه‌كانی جهحل و جندریس و شه‌رایان و بهلیكا و ئادكا و عه‌لی بیسكا وجقلای كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.