Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 20:50

ناتۆ: ئەگەر لە عێراق بڕۆینە دەرەوە مەترسی دروست دەبێت

ناتۆ: لە عێراق وانەیەكمان وەرگرتووە
کوردستان TV
100%

وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا ڕازی بوون لەسەر فراوانكردنی ئەركەكانیان لە عێراقدا ، دوای ئەوەی ئەمریكا داوای لە هاوپەیمانێتیە كرد یارمەتی زیاتر پێشكەشی عێراق بكات بۆ دەستەبەركردنی سەقامگیری بۆ وڵاتەكە دوای سێ ساڵ لە شەڕكردن دژی ڕێكخراوی داعش.

لەمیانەی هەوڵە نێودەوڵەتییەكاندا بۆ یارمەتیدانی عێراق لە دووبارە بنیادنانەوەداو لەگەڵ نزیك بوونەوەی كۆتایی هاتن بە جەنگی دژی داعش، هاوپەیمانێتی ناتۆ ڕاهێنان بە سەربازە عێراقییەكان دەكات لەمیانەی ئەركەكانی بۆمب پوچەڵكردنەوەدا، ڕێكخراوی داعش دوای خۆیان ژمارەیەكی زۆر بۆمبی چێنراویان دوای خۆیان بەجێ هێشتووە، بەڵام ناتۆ وتیشی : سەربازەكانی نانێرێت بۆ شەڕكردن.

دوای ئەوەی بە فەرمی لە ساڵی ڕابردوودا داوای لە هاوپەیمانێتی ناتۆ كرد بەشداربن، وەزیری بەرگری ئەمریكا (جێمس ماتیس) لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: دەڕۆین ئەركێكی ڕێكخراو ئەنجام دەدەین لە عێراقدا.

ماتێس وتی: ئەركەكەی هاوپەیمانێتی ناتۆ ڕاهێنان دەبێت بە سەربازە عێراقییەكان تاوەكو بتوانن پارێزگاری لە گەلەكەیان بكەن لەبەرامبەر دروستبوونی هەر ڕێكخراوێكی تیرۆریستی تردا، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانی ئەمریكادا بۆ خۆبەدوورگرتن لە دووبارەكردنەوەی كشانەوەی سەربازەكانی لە عێراقدا كە لە ساڵی (2011) دا سەربازەكانی كشاندەوەو دواتر ڕێكخراوی داعش دروستبوو.

ئێستا هاوپەیمانێتی ناتۆ ئەركێكی سنوورداریان هەیە لە بەغدا، بەڵام ترامپ جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە ناتۆ ڕۆڵێكی گەورەتر ببینێت لە هەوڵەكاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوانی ناو عێراق.

ئەم بەشداربوونەوەی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە كاتێكدا دێت عێراق پێویستی بە زیاتر لە (88) ملیار دۆلار هەیە بۆ دووبارە بنیادنانەوەی وڵاتەكە.

سكرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ (یێنس ستۆڵتبێرگ) لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە كشانەوەكەی ئەمریكا لە ساڵی (2011) دا وتی: وانەیەكمان وەرگرتووە لە عێراق ئەویش ئەوەیە ئەگەر زوو بڕۆینە دەرەوە لە عێراق ئەوا مەترسی دروست دەبێت و لەوانەیە ناچار بین دووبارە بۆ شەڕكردن بگەڕێینەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.