Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:11

ئه‌مریکا: 16 که‌سایه‌تی و دامه‌زراوه‌ی رووسیی تاوانبارن به‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێمه‌دا

رووسیا كه‌مپینی خۆی له‌ دژی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2014ـه‌وه‌ ده‌ستپێكرد
ئه‌مریكا 16 كه‌سایه‌تی و دامه‌زراوه‌ی رووسیی تاوانبارن به‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێمه‌دا
کوردستان TV
100%

به‌رپرسی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی 2016ـی ئه‌مریكادا، رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند كه‌ 16 كه‌سایه‌تیی و دامه‌زراوه‌ی رووسیا تاوانبارن به‌وه‌ی كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و ره‌وتی سیاسیی ناوخۆی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌ستیان هه‌بووه‌.

رۆبێرت موله‌ر به‌رپرسی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی كه‌ ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ریی ئه‌مریكا 13 كه‌سایه‌تیی و 3 دامه‌زراوه‌ی رووسیی تاوانبار ناسیوه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ستوه‌ردانیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی 2016ـی ئه‌مریكادا كردووه‌.

جێگری داواكاری گشتیی ئه‌مریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ په‌ڕاوێكی 37 لاپه‌ڕه‌یی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تیایدا تۆمه‌تی كاریگه‌ریی ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌خراوه‌ته‌ به‌رباس.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ هه‌موو ئه‌م 16 كه‌سایه‌تیی و دامه‌زاروه‌یه‌ به‌ تۆمه‌تی پیلانگێڕیی بۆ فریودانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان تاوانبار ناسێنراون. جیا له‌مانیش 3 كه‌س به‌ تۆمه‌تی فرتوفێڵ له‌ كاروباری بانكیی و 5 كه‌سیش به‌ تۆمه‌تی دزینی زانیاریی پێناسه‌ی هاوڵاتییان، به‌ تاوانبار ناسراون.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به‌خێرایی ئه‌م تۆمه‌ته‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و له‌ ئه‌كاونتی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی فه‌یسبوك به‌ كۆمێنته‌وه‌ نووسیی: 13 كه‌س له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا ده‌ستیان هه‌بووه‌؟ 13 كه‌س له‌ به‌رامبه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌ بودجه‌ی ملیار دۆلارییه‌وه‌؟

شایه‌نی باسه‌ كه‌ ترامپیش له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌سه‌ر تویته‌ری خۆی نووسیی: رووسیا كه‌مپینی خۆی له‌ دژی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2014ـه‌وه‌ ده‌ستپێكرد، واته‌ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ر له‌وه‌ی كه‌ من كاندیدبوونی خۆم بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌مریكا رابگه‌یه‌نم. واته‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاریگه‌ریی رووسیای له‌سه‌ر نه‌بووه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.