Erbil 38°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 10:21

6 هاووڵاتی بەهۆی بۆمبی ژەهراوی دووچاری هەناسە تەنگی بوونەوە

دانیشتوانی عەفرین ماوەی 28 رۆژە بەرگری لە خۆیان دەكەن
6 هاووڵاتی بەهۆی بۆمبی ژەهراوی دووچاری هەناسە تەنگی بوونەوە
کوردستان TV
100%

لە ئاكامی هەڵدانی چەند بۆمبێك كە هەڵگری غازی ژەهراوی بوون بۆ سەر گوندی ئارندا لە ناوچەی عەفرین ، 6 كەس دووچاری هەناسە تەنگی بوونەوە و دواتر بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە .

جوان محەمەد پزیشك لە ناوچەی عەفرین بە ئاژانسی سانای سوری راگەیاند كە لە ئاكامی بەكارهێنانی غازی ژەهراوی لە لایەن سوپای توركیاوە بۆ سەر ناوچەی عەفرین ، 6 كەس دووچاری هەناسە تەنگی بوونەوە .

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ دیمەشق و یەكەكانی پاراستنی گەل گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ ئەوەی هێزەكانی سوپای سوریا بێنە ناو عەفرین لە پێناو پاراستنی ناوچەكە لە بۆردومانی سوپای توركیا و سوپای سوریای ئازاد كە هاوكاری توركیا دەكات .

هەر چەند ئەو هەواڵە لە لایەن روجا رۆج فەرماندەی یەكەكانی پاراستنی گەل لە عەفرین رەتكرایەوە و گوتی دانیشتوانی عەفرین خۆیان ماوەی 28 رۆژە بەرگری لە خۆیان دەكەن و تا ئێستا هیچ هێزێك هاوكاری ئێمەی نەكردووە .

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.