Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 05:57

ترێزا مه‌ی: ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مریکا نیگه‌رانی کرده‌وه‌کانی ئێرانین

ئاماده‌یه‌ به‌ره‌نگاری سیاسه‌ته‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا ببێته‌وه‌
ترێزا مه‌ی: ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانی كرده‌وه‌كانی ئێرانین
کوردستان TV
100%

ترێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده‌ وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده‌ به‌ پاراستنی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی وڵاته‌ زلهێزه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام به‌ریتانیا خۆی به‌ هاوبه‌شی نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌زانێت سه‌باره‌ت به‌ كرده‌وه‌كانی ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. 

ناوبراو ئه‌وه‌شی وت كه‌ ئاماده‌یه‌ به‌ره‌نگاری سیاسه‌ته‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا ببێته‌وه‌.

خاتوو مه‌ی باسی له‌وه‌ش كرد له‌ دیدارێكدا كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا هه‌یانبووه‌، هه‌ردوولا پابه‌ندیی خۆیان بۆ پاراستنی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی وڵاته‌ زلهێزه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران دووپات كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام وتیشی كه‌ وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانی ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئێرانه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی تێكدانی سه‌قامگیریی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.