Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 05:55

سه‌رۆکی کۆنفرانسی میونشن نیگه‌رانه‌ له‌ مه‌ترسیی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان ئه‌مریکا و رووسیا

بێ متمانه‌یی له‌ نێوان مۆسكۆ و واشنتن په‌ره‌ی سه‌ندووه‌
سه‌رۆكی كۆنفرانسی میونشن نیگه‌رانه‌ له‌ مه‌ترسیی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا
کوردستان TV
100%

وۆڵفگانگ ئیشینگه‌ر سه‌رۆكی كۆنفرانسی ئه‌منیی میونشن سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی نوێ له‌ جیهاندا هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت له‌ ده‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ تا ئێستا ئه‌گه‌ری جه‌نگ هیچكات ئه‌وه‌نده‌ زۆر نه‌بووه‌ و یه‌كێك له‌ سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانیش نه‌بوونی متمانه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌مریكا و رووسیادا.

سه‌رۆكی كۆنفرانسی میونشن وتی: ئێمه‌ له‌ سه‌رده‌می رووخانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ته‌وه‌ تا ئێستا، له‌ ئاستی جیهاندا تووشی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده‌ نزیك سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری پێكدادانی سه‌ربازیی نێوان دوو زلهێز نه‌بووینه‌.

وۆڵفگانگ ئیشینگه‌ر سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ رای وایه‌ كه‌ بێ متمانه‌یی له‌ نێوان مۆسكۆ و واشنتن په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و بارودۆخێكی زۆر مه‌ترسیداری خوڵقاوه‌، كه‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێ ببێته‌ هۆی پێكدادانی سه‌ربازیی له‌ نێوان ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره‌ زلهێزه‌.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.