كۆمپانیای Aspark ئۆتۆمبێلی خێراترین ۆتۆمۆبیلی Owl به‌رهه‌م هێنراوه، وه‌ك خێراترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له دنیا تۆمار بكرێت.
شایانی باسه ئه‌و ئۆتۆمبێله له ماوه‌ی ڕابردوو بۆ یه‌كه‌مجار تاقی كرایه‌وه و خێرایییه‌كه‌ی ده‌گاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدایه و ته‌نیا له 1.92ی چركه‌یه‌ك ده‌توانێ خێرایی بگه‌یه‌نرێته 100 كیلۆمه‌تر، به‌مه‌یش بووه خێراترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی كه تا ئێسته له دنیا بوونی هه‌یه.
ئۆتۆمبێلی Owl توانی پێش ئۆتۆمبێلیDodge Challenger SRT Demon بكه‌وێته‌وه، كه توانای گه‌یشتنی به خێرایی 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا بریتی بوو له 2.3 چركه‌یه‌ك، پێش ئه‌مه‌یش ئۆتۆمبێلی Nio EP9ی كاره‌بایی بكه‌وێته‌وه كه هێزی ڕاكێشانی هه‌زار و 360 ئه‌سپی هه‌یه و ده‌توانی له 2.7 چركه خێرایییه‌كه‌ی بگه‌یه‌نرێته 100 كیلۆمه‌تر.
یه‌كه‌م ڤێرژنی ئه‌و ئۆتۆمبێله كاره‌بایییه له 2017 له شاری فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا نمایش كرا، هێزی مه‌كینه‌كه‌ی 435 ئه‌سپه، به‌ڵام پسپۆڕان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هێزی كاره‌بایی مه‌كینه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته هه‌زار ئه‌سپی تر، له‌و كاته‌ی كه هه‌ڵده‌ستێ بۆ ڕۆیشتن.
سه‌رچاوه / روسیا ئه‌لیه‌وم
كوردستان تیڤی /كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.