له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراقدا رێژه‌ی وه‌رگرتنی باج له‌سه‌ر ھاووڵاتیان زیادكراوه و به‌وته‌ی په‌رله‌مانتارانیش ئه‌و هه‌نگاوه‌ش نایاساییه و باری ژیانی ھه‌ژاران گرانترده‌كات.
ئه‌مین به‌كر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاسای بودجه له‌چه‌ند روویه‌كه‌وه نایاسایی بووه، چونكه كۆمه‌ڵێك ژماره‌و بڕگه‌ی نوێی زۆر خراپی تێدابوون له‌وانه نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی له چل و پێنج دۆلاره‌وه بۆ چل و شه‌ش دۆلار زیادكراوه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك باجی نوێ، له‌سه‌ر ھاووڵاتیان زیادكراوه كه باری ژیانی ھه‌ژاران گرانترده‌كات و پێویسته ڕه‌ت بكرێنه‌وه.
ئه‌مین روونیشكرده‌وه، باجه‌كان بریتین له زیادكردنی باجی پێشكه‌شكردنی خزمه‌ت له چێشتخانه‌و ھۆتێله‌كان، وه‌رگرتنی باج به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ده له فرۆشراوی مۆڵ و ماركێته‌كان و سه‌رتاشخانه‌و ئارایشتگاكان، وه‌رگرتنی باج له‌سه‌ر ئه‌و پارانه‌ی له‌فرۆشتنی كاڵا‌و شمه‌ك و موڵك به‌ده‌ست دێن، له‌گه‌ڵ پاره‌ی حه‌واڵه‌و جوڵه‌پێكردنی پاره له‌بانك و نوسینگه‌كانی حه‌واڵه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌بنه هۆكاری زیادبوونی رێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری له‌عێراقدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.