عه‌لى ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی گه‌وره ڕاوێژكارى خامه‌نه‌ئى، له شارى به‌غدا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ موفتى سووریا و سه‌ركرده‌كانى میلیشاى حه‌شدى شه‌عبى، له‌پێناو پشتیوانیكردنى "میحوه‌رى مقاومه" له ناوچه‌كه، ئه‌نجام داوه‌و جه‌ختیشی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه هێزه‌كانى ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتى فورات، ده‌رده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسی باڵا له عێراق، ڕایگه‌یاند: "عه‌لى ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، كه له‌دوێنێوه له شارى به‌غدایه، زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وى له‌گه‌ڵ موفتى سووریا (شێخ ئه‌حمه‌د به‌دره‌دین حه‌سوون) به ئاماده‌بوونى سه‌ركرده دیاره‌كانى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، ئه‌نجام داوه.
ڕوونیكرده‌وه، كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا باس له پته‌وكردنى میحوه‌رى به‌رگری هاوبه‌ش (ئێرانى- عێراقی- سووری) له‌ناوچه‌كه، كرا.
ئه‌و به‌رپرسه باسى له‌وه‌ش كرد، كه: "ویلایه‌تی بۆ هه‌ردوو لایه‌نی عێراقی و سوورى دووپاتكرده‌وه، حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وامه له پشتیوانیكردنى به‌ره‌ى مقاوه‌مه، كه ئه‌ركێتى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، ده‌ربكات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌كاركردن و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌رسێ وڵات‌دا، كرده‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه: "ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌كه له به‌غدا، ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى كه ئێران هه‌وڵ ده‌دات، عێراق به‌ته‌واوه‌تى بخاته ژێر ڕكێفى خۆیه‌وه، ئه‌گه‌رنا ده‌یتوانى له سووریا ئه‌و كۆبوونه‌وانه ئه‌نجام بدات".
له كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه ئه‌مڕۆ له به‌غدا ئه‌نجامی دا، عه‌لى ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، گوتی: "ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت (خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى نوێ) به‌دی بهێنن، كه بریتییه له دابه‌شكردنى وڵاته ئیسلامییه‌كان، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن بنكه‌یه‌ك بۆ ناتۆ دابمه‌زرێنن له‌پێناو ئه‌وه‌ى یه‌كێتى ئیسلامی، دروست نه‌بێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.